Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:04

بەغدا بۆناردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم هەوڵی پەرتەوازە بوونی کورد دەدات

كوتلەی كۆمەڵی ئیسلامی و گۆڕان رەتیانكردۆتەوە ئەو پارەیە بۆ هەرێم رەوانە بكرێت
کوردستان TV
100%

لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە وردبینی كردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان تەواو كراوە و پارەی پێویستیشی بۆ دانراوە و لە هەفتەی داهاتووش ئەو مووچەیە رەوانەی هەرێم دەكرێت .

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی سەباح جەدید ، جەبار عبادی ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد ، داوایان لە ئەندامانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران كردووە ، ئەو لایەنە دیاری بكەن كە ئەو بڕە پارەیەی بۆ رەوانە دەكەن بۆ ئەوەی بەپێی گوتەی جەبار عبادی بەرپرس بێت لە بەردەم گەلی عێراق .

روونیشیكردەوە ئێستا حكومەتی عێراق بەهۆی ئەوەی كوتلەی كۆمەڵی ئیسلامی و گۆڕان رەتیانكردۆتەوە ئەو پارەیە بۆ هەرێم رەوانە بكرێت ، نازانێت چۆن پارەكە رەوانە بكات . بەوەی ئەو دوو كوتلەیە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە كە پارەكە نازانرێت چۆن دابەش دەكرێت .

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.