Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:33

ئه‌ڵمانیا به‌نیازه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی خۆی له‌ ئه‌فغانستان زیاتر بکات

به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاڵیبان له‌م وڵاته‌دا دووباره‌ به‌هێز بووه‌ته‌وه‌
ئه‌ڵمانیا به‌نیازه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی خۆی له‌ ئه‌فغانستان زیاتر بكات
کوردستان TV
100%

سوپای ئه‌ڵمانیا بڕیار بوو چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ ئه‌فغانستان ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له‌ ئێستا كۆتایی پێبێنێت و له‌م وڵاته‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ رووینه‌دا. ئێستا ئه‌ڵمانیا به‌نیازه‌ ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌م وڵاته‌دا زیاتر بكات و بیگه‌یه‌نێت به‌ 1300 كه‌س.

واپێده‌چێت كه‌ خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا به‌نیازه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌فغانستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكات و رێژه‌ی هێزه‌كانی %30 زیاتر بكات له‌چاو پێشوو.

زیاتر كردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئه‌فغانستان به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاڵیبان له‌م وڵاته‌دا دووباره‌ به‌هێز بووه‌ته‌وه‌ و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی داعشیش به‌خێرایی په‌ره‌ ده‌سه‌نێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ناتۆ له‌ ساڵی 2017 بڕیاریدا 3000 سه‌ربازی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان بكات به‌ مه‌به‌ستی راهێنانی سه‌ربازانی ئه‌فغانیی. به‌م بڕیاره‌ش ژماره‌ی سه‌ربازانی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان له‌ 13000 سه‌ربازه‌وه‌ ده‌گاته‌ 16000 سه‌رباز.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.