باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئاماژە بەوە دەدات، کە بەمزووانە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێنەوە و لە داھاتوویەکی نزیکدا رەوشی ھەرێمی کوردستان پێشڤەچوونی باش بەخۆیەوە دەبینێت.
جۆن ویلکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەشاری ھەولێر، رایگەیاند: "بەرنامەمان ھەیە پاڵپشتی پێشمەرگە بکەین و پێویستە کورد بە تیمێکی بەھێزەوە بچنە بەغدا.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئەوەشی خستە روو، کە بەریتانیا خوازیاری ھەماھەنگی بەھێزی ئابوورییە لەگەڵ کوردستان و کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمیش لە کەرکووک وەبەرھێنان لەبواری نەوتدا دەکات.
لە دوو رۆژی رابردوودا، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجام دابوو.
ھەر لەو پرێس کۆنفرانسەدا، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، گوتیشی: "بەمزووانە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێنەوە، پاڵپشتی مافەکانی گەلی کورد دەکەین و لە داھاتوویەکی نزیکدا رەوشی ھەرێمی کوردستان پێشڤەچوونی باش بەخۆیەوە دەبینێت.
ئێوارهی دووشهممه 15-1-2018 نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان پێشوازی له جۆن وێلكس، باڵیۆزی بهریتانیا له عێراق و مارتن وار، كونسوڵی گشتیی بهریتانیا له ههرێمی كوردستان و شاندێكی یاوهریان كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس له دوا پێشهاتهكان و گفتوگۆكانی ههولێر ـ بهغدا كراوە، بهتایبهتی گفتوگۆی ئهو شاندانهی ههرێمی کوردستان و حكومهتی فیدراڵ له بهغدا و ههولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.