ڕێكس تیله‌رسن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا‌و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌كیش دوای كۆتاییهاتنی داعش و ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك، جه‌ختی له‌سه‌ر بایه‌خی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه 15/1/2017 ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پهیویهندییهكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا هه‌ردوولا ساڵی نوێی 2018یان له یه‌كتری پیرۆز كرد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیوای خواست ساڵێكی سه‌قامگیربێت و پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه بنیاتنه‌رانه ده‌ربڕی كه له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌ستووری عێراقیشی به ڕێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌كیش دوای كۆتاییهاتنی داعش و ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك، جه‌ختی له‌سه‌ر بایه‌خی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای له پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتووه سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌مباره‌یه‌وه پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ پشتگیری‌یان له هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاند ئێستاش مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی له ئارادایه و به پێویستی زانی هه‌رسێ لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر میكانیزمێكی هاوبه‌ش كار بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له ئێستا و داهاتوودا.
هه‌روه‌ه سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئاماده بووه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و گفتوگۆی شانده‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای له ڕۆژانی ڕابردوودا به ئه‌رێنی وه‌سف كرد، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری گفتوگۆكانیش، پشتگیریی هه‌موو لایه‌كی به پێویست زانی.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ولێر، واشنتن به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت و بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا، پێویستی به پشتگیریی دۆستانی هه‌یه. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی جددییه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌وه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی گفتوگۆی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و ڕیكس تیلهسن بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.