Erbil 5°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:58

ئێران له‌مه‌ڕ هێزه‌ نوێیه‌که‌ی سه‌ر سنووری سوریا هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌مریکا

هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 16-1-2018 كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌مبه‌ر دامه‌زراندنی هێزێكی نوێ له‌سه‌ر سنووری سوریا هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌مریكاو رایده‌گه‌ێنێ كه‌ ئه‌م ره‌فتاره‌ هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات.

به‌هرام قاسمی، وته‌بێژ به‌ ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی هێزێك له‌سه‌ر سنووری سوریا ، ده‌ستێوه‌ردانێكی ئاشكرایه‌ له‌ كاروباری ناوخۆی سوریاو قه‌یرانه‌كان ئاڵوزتر ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر ئه‌مریكا پێویسته‌ هێزه‌كانی له‌ نێو خاكی سوریا بباته‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌رفه‌ت بداته‌ خه‌ڵكی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی مافی چاره‌نووسی خۆیان ده‌ست نیشان بكه‌ن.

گوتیشی: ئێران و روسیاو توركیا له‌ میانه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌ستانا به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان هێور بكه‌نه‌وه‌و ئاگربه‌ست له‌ سوریا رابگه‌ێنن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.