Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:43

سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق داوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌که‌ن

داوا له‌ هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 16-1-2018 فوئاد مه‌عسوم ، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ نوری مالیكی و ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه‌ نوجه‌یفی،جێگرانی سه‌رۆك كۆمار كۆبۆوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقدا داوا له‌ هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئه‌گه‌ریش كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێن پشێوییه‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كان له‌ عێراق به‌رده‌وامی ده‌بێت.

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌پێویستیشی ده‌زانێت پرۆژه‌ یاسای بوددجه‌ په‌سه‌ند بكرێت و داواش له‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق ده‌كات سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای بوددجه‌وه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.