Erbil 11°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 10:55

ماڵى شیعه‌ دابه‌ش ده‌بێت و عه‌بادى ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه‌ 

چوار قه‌واره‌ى گه‌وره‌ و كاریگه‌ر له‌ لیستى عه‌بادى ده‌كشێنه‌وه‌ 
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامی قه‌واره‌ى منته‌سروون فالح ئه‌لغه‌زعه‌لى ئه‌مرۆسێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران و قه‌واره‌كه‌ى و كه‌سانى نزیكى سه‌رۆك وه‌زیران گه‌نده‌لچن وه‌ به‌ رێكخراوێكى گه‌نده‌ڵكار وه‌سفی كردووه‌و  كێشانه‌وه‌ى قه‌واره‌ كه‌ی  له‌ لیستى نه‌سری عه‌بادی راگه‌یاند.

جگه‌ له‌ قه‌واره‌كه‌ى خۆى كه‌تائیب سه‌ید و ئه‌لشوهه‌دا‌ء له‌ راگه‌ێندراوێكى رۆژنامه‌وانى دا فالح غه‌زعه‌لى ئاشكراى كرد" كه‌وا هه‌ریه‌ك له‌ قه‌واره‌ى به‌درو عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق و كه‌تائیبى ئیمامى عه‌لى به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ لیستى نه‌سر كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات كشاونه‌ته‌وه‌ .

ئاماژه‌ى به‌وشدا كه‌ پێویسته‌ ئالوگۆڕى ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌ ئاڵو گۆڕى پێبكرێت و پێویسته‌ پارێزگاریش له‌ هه‌ڵبژاردنێى پاك و بێگه‌رد بكرێت و عێراقیه‌كان پێویسته‌ ئازادانه‌ بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و نابێت سه‌روه‌ت و سامانى ده‌وڵه‌ت به‌ مه‌به‌ستى كڕینى ده‌نگى خه‌ڵك به‌كار بهێندرێت 

غه‌زعه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ كات و ساتى خۆى به‌رێوه‌ بچێت و نابێت ده‌ستور پێشێل بكرێ ت و داواكاریه‌كانى خه‌ڵك بۆ چاكسازییه‌كان له‌ رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.