Erbil 14°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 17:54

رێکخراوی تیرۆریستی داعش سەرهەڵناداتەوە

ماككۆرگ هەوڵەكانی هاوپەیمانان زیاتر بەدیهێنانی سەقامگیری دەبێت لە عێراق
رێكخراوی تیرۆریستی داعش سەرهەڵناداتەوە
کوردستان TV
100%

 بریت ماككۆرگ  نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ نەهێشتنی داعش رایگەیاند كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی واشنتن زنجیرەیەك رێوشوێن لە رۆژهەڵاتی سوریا و رۆژئاوای عێراق ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە وێنەیەكی نوێی داعش سەرهەڵنەداتەوە.

هۆشداریشیدا وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بەوەی داعش پەنا بۆ هێرشێك دەبات كە خۆی ناوی نا گورگی بەتەنیا كە لە رێی ئەندامانیەوە لە وڵاتانی جیهان هێرشی جیا جیا ئەنجام دەدەن .

لە بەیاننامەیەكدا ماككۆرگ كە بۆ وڵاتە هاوپەیمانەكانی ناردووە روونیكردەوە كە پرۆسەكان لە چارەگی یەكەمی ساڵی داهاتوو تەرخان دەكەین بۆ كۆتایی هێنان بەو رێكخراوە تیرۆریستییە دواتر هەنگاو دەنێین بۆ سەقامگیری ، ئەمریكا ئامادەشە لە سوریا بمێنێتەوە تا دڵنیا دەبێت لەوەی داعش دۆڕاوە و جارێكی دیكە سەر هەڵناداتەوە .

سەبارەت بە عێراق ماككۆرگ روونیكردەوە كە هەوڵەكانی هاوپەیمانان زیاتر بەدیهێنانی سەقامگیری دەبێت لە عێراق و ئەو ناوچانەی كە ئازادكرانەوە ، راشیگەیاند كە نزیكەی 8 ملیۆن و 200 هەزار كەس گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان ، ئەم رێكخراوەش نەیتوانیوە بستێك لە خاكی عێراق جارێكی دیكە داگیر بكاتەوە.

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.