Erbil 14°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 17:45

له‌ مووسڵ شه‌ڕ له‌ نێوان داعش و سوپای عێراق ده‌ستی پێکرده‌وه‌

شه‌ڕه‌كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ١٠ كاتژمێر به‌رده‌وام بووه‌
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی داعش له‌ ده‌وربه‌ری شاری موسڵ خۆیان رێك خستۆته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی ده‌ كاتژمێریش رووبه‌رووی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بوونه‌ته‌وه‌.

هاشم بریفكانی ، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند: دوێنێ جارێكی دیكه‌ له‌ گوندی ئه‌بو سه‌یف باشووری مووسڵ شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له‌نێوان داعش و هێزه‌ عێراقییه‌كان روویداوه‌، شه‌ڕه‌كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ١٠ كاتژمێر به‌رده‌وام بووه‌و و چه‌كی قورس و مامناوه‌ند له‌شه‌ڕه‌كه‌ به‌كارهیچنراه‌وه‌و كوژراو و بریندار له‌ نێوان هه‌ردوولا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و زانیارییانه‌كانی لێژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌ له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌ستیكه‌وتوون، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش نزیكه‌ی ١٠٠ بۆ ١٥٠ چه‌كدار ده‌بێت و سه‌رجه‌میان شانه‌ نووستووه‌كانی داعشن و له‌ زۆنگاوه‌كانی كه‌ناری رووباری دیجله‌ خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا داوا له‌ هاوپه‌یمانان كرا هاوكاری و پاڵپشتی هێزه‌ عێراقییه‌كان بكات دژ به‌ داعش، له‌ كاتژمێر چواری ئێواره‌وه‌ زیاتر له‌ سێ جار فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی ئه‌و خانووانه‌یان كردووه‌ كه‌ داعش تێیدا خۆیان حه‌شارداوه‌ته‌وه‌ و ته‌قه‌ یان له‌ سه‌ربازانی سوپای عێراق كردووه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.