Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:37

نەوفەل عاکووب پابه‌ندى بڕیارەکەى عه‌بادى نابێت

به‌بڕیارێكی عەبادی؛ له‌ پۆستى پارێزگارى نه‌ینه‌وا دوور خراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی پێنجشەمی رابردوو بە بڕیارێكی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ماوەی 60 رۆژ "نەوفەل عاكووب" پارێزگاری نەینەوای لە كارەكەی دوورخستەوە، به‌لام عاكووب سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئه‌منى دەكات و گوێڕایەڵی بڕیارەكەى عه‌بادى نابێت.

لای خۆیەوە تاریق حەرب شارەزای یاسایی لەو بارەوە رایگەیاند، كە دوای ئەوەی پێنجشەمی رابردوو عەبادی بڕیاری دوورخستنەوەی عاگووبی دا لە پۆستی پارێزگاری نەینەوا، به‌لام ئەو دوێنێ هەینی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئه‌منى كردووە، بەوەیش لە بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران هەڵگەڕاوەتەوە.

پێنجشەمی رابردوو لەسەر داوای ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەهۆی ئامادە نەبوونی نەوفەل عاكووب لە دانیشتنەكانی لێكۆڵینەوە بە تۆمەتی گەندەڵى، ئەنجوومەنەكە داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، كە بۆ ماوەی 60 رۆژ تا كاتی تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان دەستی پارێزگار لە پۆستەكەی بكێشێتەوە، بۆیە دوای دەرچوونی بڕیارەكە ئەنجومەنەكە جێگری یەكەمی پارێزگاری كردە پارێزگای نه‌ینه‌وا بە وەكالەت.

حەرب رایگەیاند كە بەپێی مادەی 78 لە دەستووری عێراق سەرۆك وەزیرانی دەسەڵاتی كێشانەوەی دەستی پارێزگارەكانی هەیە لە پۆستەكانیان، بۆیە هەموو ئەوانەی ئامادەی دانیشتنەكەی دوێنێ بوون لە فەرماندەی سەربازی و تەناهی تۆمەتبارن بە رەتكردنەوەی جێبەجێكردنی فەرمانەكەی عەبادی و سزای تاوانەكەشیان دەگاتە لە سێدارەدان.   

مانگی رابردوو دادگەی ئیداری لە بەغدا بڕیارێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای رەت كردەوە بە لەكارلادانی نەوفەل عاكووب وەك پارێزگای نەینەوا بەهۆی تۆمەتباركردنی بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیی وڵات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.