Erbil 7°C شەممە 25 کانوونی دووەم 00:05

فەرەنسا دوو فڕۆکەى لە جەنگى داعش کشاندەوە

له‌ مانگی ئه‌یلولی 2014ه‌وه‌ تا ئێستا به‌شدارە له‌ شەڕی دژ بە داعش
کوردستان TV
100%


وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا، ڕایگەیاند، دوو له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی جۆری رافالیان كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به‌ رێكخراوی داعش به‌كارهێناوه‌، كشاندووه‌ته‌وه‌.

فلۆرێنس پارلی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر بڵاویكرده‌وه‌، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا هه‌ژموونی داعش لاوازبووه‌، به‌ڵام به‌ته‌واوه‌تی له‌ناونه‌چووه‌، دوو له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی جۆری رافالیان كشاندووه‌ته‌وه‌ بۆ فه‌ڕه‌نسا كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ به‌شداریان پێكردووه‌.

دوای هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كی 17ی تشرینی دووه‌می 2015ی پاریسی پایته‌خت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 130 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌رپرسیاریتی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ، فه‌ڕه‌نسا كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری Charles de Gaulleی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌لاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كرد كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی 24 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی لە جۆری رافالی هه‌یه‌. كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌كه‌ كه‌ به‌شێك له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی له‌سه‌ربوو، كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو كشێنرایه‌وه‌ بۆ فه‌ڕه‌نسا.

فه‌ڕه‌نسا كه‌ له‌ مانگی ئه‌یلولی 2014ه‌وه‌ تا ئێستا به‌شدارە له‌ شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و دوو ساڵ لەمەوبەریش بە رەوانەکردنی كه‌لوپه‌لی سەربازیی و پسپۆڕان بۆ مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ رزگاركردنی مووسڵ له‌ ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رۆڵی بینی. دوایینجاریش یه‌كه‌ی تۆپهاوێژی ره‌وانه‌ كرد بۆ پشتیوانی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.