پۆلیسی هه‌ولێر سێ كه‌س به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر ده‌كات كه بڕێكی زۆر پاره‌و زێڕو ماتۆرسكیل و كه‌ل و په‌لی ناو ماڵیان دزیوه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به‌بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزیكردن له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه توانی تۆمه‌تباران له ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستگیر بكات.
له‌مباره‌یه‌وه نقیبی پۆلیس (سیڤه‌ر عمر كریم) ئه‌فسه‌ری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی به‌حركه تایبه‌ت به پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوو ئاگاردار كراینه‌وه به بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزیكردن له (شاوێس و پیرزین و به‌حركه) په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كان ڕێكخرا، ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیمان باندێكی دزیكردن ده‌ستگیر بكه‌ین.
هه سێ تۆمه‌تباره‌كه به ناوه‌كانی:
(ن.ع.ع) ته‌مه‌ن، (19) ساڵ
(ا.ح.ا) ته‌مه‌ن، (18) ساڵ
(ا.ع.م) ته‌مه‌ن ،(20) ساڵ
دوای ده‌ستگیركردنیان تاوانباره‌كان دانیان نا به تاوانه‌كانیان كه‌وا هه‌ڵسابوون به دزینی بڕێكی زۆر پاره‌و زێڕو ماتۆرسكیل و كه‌ل و په‌لی ناو ماڵ و ئه‌لیكترۆنی كه‌وا زۆربه‌ی دزیهكانیان له ناحیه‌ی پیرزین ئه‌نجام داوه.
په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخرا ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر كرا به‌ڕێزیان بڕیاریدا به به‌ندكردنی تۆمه‌تباران به مادده (443) له یاسای سزادان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.