Erbil 6°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:28

فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک داوای موچه‌کانیان ده‌که‌ن

45 رۆژه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌
کوردستان TV
100%


فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك 45 رۆژه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای موچه‌ ده‌كه‌ن،  داوا ده‌كه‌ن مافه‌كانیان بدرێتێ و قوتی ژیانی خۆیان و منداڵه‌كانیان نه‌كرێته‌ قوربانی ململاێی سیاسی.

به‌هۆی‌ كێشه‌ سیاسییه‌كان ‌و كۆنه‌بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركووك، 45 رۆژه‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ئه‌نجومه‌ن موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كدا فه‌رمانبه‌ره‌كان داوایانكرد سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئیمزای‌ خه‌رجكردنی‌ موچه‌كانیان بكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو داوا ده‌كه‌ن مافه‌كانیان بدرێتێ و قوتی ژیانی خۆیان و منداڵه‌كانیان نه‌كرێته‌ قوربانی ململاێی سیاسی موچه‌كانمن بۆ سه‌رف بكه‌ن.

فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایانگه‌یاند: ئێمه‌ ئه‌مرۆ بۆ یه‌ك كاتژمێر ده‌ستبه‌رداری كاره‌كانمان بووین ئێمه‌ داوای موچه‌ی خۆمان ده‌كه‌ن هیچی تر، بۆیه‌ بڕیارمان دا بۆ یه‌ك كاتژمێر ده‌ستبه‌رداری كاره‌كانمان بین.

شایه‌نی باسه‌ رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر رابردوو كه‌ركووك خورماتوو و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نێو یه‌كێتی راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.