Erbil 6°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:38

قۆناغی یه‌که‌می پرۆسه‌ی چاکسازی و رێکخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خرایه‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌

پرۆژه‌ی چاكسازی رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پرۆژه‌یه‌كی گشتی و درێژخایه‌نه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ 4/12/2017 به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی بۆردی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رێوه‌چوو.

له‌سه‌ره‌تای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، له‌لایه‌ن بۆردی چاكسازیی وه‌زاره‌ته‌وه‌ تیشكخرایه‌ سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌رووی گرینگی و پێویستی و هه‌لومه‌رجی گونجاوه‌وه‌، كه‌ وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردن پێنج خاڵی سه‌ره‌كی نێو پرۆسه‌كه‌ ئاماژه‌یان بۆ كرا و دوای گفتوگۆكردن و راگۆرینه‌وه‌ له‌نێوان وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و نوێنه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمان كه‌ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی بۆردی چاكسازی وه‌زاره‌ت هه‌ر پێنج خاڵی ئاماده‌كرای بۆردی چاكسازی،  له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت قبوڵكرا و خرایه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

پرۆژه‌ی چاكسازی رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پرۆژه‌یه‌كی گشتی و درێژخایه‌نه‌، بۆ دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه‌ له‌ 35 خاڵ پێكهاتووه‌ و له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه‌ش 5 خاڵی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه‌ له‌مرۆوه‌ ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.