Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:13

سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك ده‌كات.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتوون كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێنج ته‌وه‌ر له‌ خۆده‌گرێت.

ته‌وه‌ره‌كانیش بریتین له‌ ، تاوتوێده‌كردنی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ كرێی خزمه‌تگوزاری ساڵانه‌ی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان ، هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی وه‌رگیرانی ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2017 - 2018.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ له‌باره‌ی زیادكردنی باج له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان ده‌كرێ و له‌ هه‌مانكاتیشدا دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردنی په‌كه‌وته‌یی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار ‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ده‌خرێته‌ روو .

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریتی ده‌بێ له‌گفتوگۆكردن له‌باره‌ی راپۆرتێكی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هاوئاهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئاواره‌كانی خورماتوو ‌و كه‌ركووك ئاماده‌كراوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.