ماجد شەنگالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە شاری كەركوك شارێكی كوردستانییە بەپێی ئاماری ساڵی 1957 .
لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا شەنگالی روونیكردەوە كە ئەگەر كەركوك شارێكی عەرەبی با ئەوا سەدام حوسێن بۆ لە ناوەڕاست و باشووری عێراق خەڵكی عەرەبی دەهێناو لە كەركووك نیشتەجێی دەكردن .
شەنگالی راشیگەیاند ئێمە دەمانەوێت راپرسی بەپێی تۆماری ساڵی 1957 بكرێت چونكە پرۆسەی سەرژمێری زۆر روون بووە كە رێژەی كورد 48,2% بوو رێژەی عەرەبیش 27% و رێژەی توركمان 21% و رێژەكانی ماوە بۆ پێكهاتەكانی دیكەی شارەكە بوون .
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئێمە دەمانەوێت ئەنجام بدرێت بەبێ سیاسەتی تەكرید و تەعریب بەپێی تۆماری ساڵی 1957 ، بۆ حكومەتی عێراق رازی نابێت ؟
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.