له كاتى پێشوازيكردنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن له شاندى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك ماكرۆن ستايشى رۆڵى سه‌رۆك بارزانى كرد به تايبه‌تى له شه‌ڕى دژى داعشدا.
عه‌لى دۆڵه‌مه‌رى، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ره‌نسا له لێدوانێكى تايبه‌تدا به كوردستان 24ى راگه‌ياند، سه‌رۆك ماكرۆن پێشوازييه‌كى زۆر گه‌رمى له شاندى هه‌رێمى كوردستان كرد و له ده‌ستپێكى وته‌كانيدا گوتى: فه‌ره‌نسا به چاوى رێزه‌وه ده‌ڕوانێته هێزى پێشمه‌رگه كه له شه‌ڕى داعشدا به رێبه‌رايه‌تى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رۆڵێكى به‌رچاوى له تێكشكاندنى داعشدا گێڕا و فه‌ره‌نساش ئه‌مه هه‌رگيز له ياد ناكات.
دوێنێ شه‌ممه شاندى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نساى كرد و له كۆشكى ئيليزێ له لايه‌ن ئيمانوێڵ ماكرۆنه‌وه پێشوازى لێكران.
دواتريش له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپاتكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.