Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:56

سه‌رۆک بارزانی: شەڕ چارەسەر نییە و ناتوانێ ئەمری واقع بسەپێنێت

سه‌رۆك بارزانی لەگەڵ دەستەی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان و بەرپرسان و دەستەی سکرتارییەت و کادیرانی باڵای ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، شەڕ چارەسەر نییە و ناتوانێ ئەمری واقع بسەپێنێت، باشترین ڕێگا گفتوگۆ و دانوستانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2017/12/3 سەرۆک بارزانی، لە سەلاحەددین لەگەڵ دەستەی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان، بەرپرسان، دەستەی سکرتارییەت و کادیرانی باڵای ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی، لە گوتەیەکدا بە تێروتەسەلی باسی دوا پێشھاتە سیاسییەکان، ڕیفراندۆم، قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و ڕەوشی ئێستای پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان و ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند: "ئێمە بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش جەختمان لەوە دەکردەوە دوای ڕیفراندۆم پرۆسەیەکی کراوەی دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ بەغدا دەست پێ دەکەین، بەداخەوە لەجیاتی گفتوگۆ، بە ھەوڵی خۆسەپاندن بە زەبری ھێز و پیلانگێڕی وەڵامی خواستی ڕەوا و دیموکراسییانەی گەلی کوردستان درایەوە، ئێستایش ئێمە دیسان جەخت دەکەینەوە کە شەڕ چارەسەر نییە و ناتوانێ ئەمری واقع بسەپێنێت، باشترین ڕێگا گفتوگۆ و دانوستانە".

سەرۆک بارزانی، جەختی لەوەش کردەوە، کە بە درێژایی مێژوو گەلی کوردستان سەلماندوویەتی کە لە شەڕی ئیرادەدا سەر دانانەوێت و ئاڵای سپی بۆ زۆرداری و زوڵم و خیانەت ھەڵناکات و خۆڕاگریی گەلی کوردستان ھەمیشە سەرکەوتنی گەورەی بەدواوە بووە و ئەمجارەش بە سەربەرزییەوە لەم دۆخە نائاسایی و نایاسایی و کاتییەی ئێستا دەرباز دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.