نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایده‌گه‌ێنی، داوامان كردووه حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاشدا هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ فشار دانان له‌سه‌ر به‌غدا بۆ هاتنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوری عێراق و هه‌روه‌ها بڕیاردان بۆ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ردانیدا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندای له لاهای رایگه‌یاند: داوامان له حكومه‌تی هۆڵه‌ندا كردووه له په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاشدا هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ فشار دانان له‌سه‌ر به‌غدا بۆ هاتنه سه‌ر مێزی گفتووگۆ و جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوری عێراق و هه‌روه‌ها بڕیاردان بۆ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: داوامانكردووه هۆله‌ندا هه‌وڵ بدات له ئاستی سیاستی ده‌ره‌وی یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان بكات.
دارشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.