Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:32

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ  ئێمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا کۆده‌بێته‌وه‌

حكوومه‌ت و گه‌لى فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كى دێرینیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1/12/2017 له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمی به‌ڕێز ئێمانۆئێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ یاوه‌ریى به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و سه‌فین دزه‌یى وته‌بیژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا.

سبه‌ى شه‌ممه‌ 2/12/2017 به‌ڕێز ئێمانۆئێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له‌ كۆشكى ئێلیزێ له‌ پاریس پێشوازى له‌ شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخى گشتیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ڕه‌نسا ده‌خرێته‌ به‌رباس.

حكوومه‌ت و گه‌لى فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كى دێرینیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هه‌میشه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاكاندا پشتگیرى و پشتیوانیى به‌رده‌وامى خۆیان پێشكه‌ش به‌ گه‌لى كوردستان كردووه‌. سه‌رده‌مى سه‌رۆكى خوالێخۆشبوو فرانسوا میته‌ران، له‌كاتى ده‌ركردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ دانانى ناوچه‌ى دژه‌فڕین بۆ پاراستنى گه‌لى كوردستان له‌ ساڵى 1991، حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا ڕۆڵێكى كاراى هه‌بوو. 

هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نسا له‌كاتى شه‌ڕى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعشدا، پشتیوانى و هاوكاریى زۆرى پێشمه‌رگه‌ى كردووه‌، هه‌ر له‌و كاته‌شدا سه‌رۆكى پێشووى فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێز فرانسوا ئۆلاند دووجار سه‌ردانى هه‌رێمى كورددستانى كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.