ده‌شنێ موراد خانمه گۆرانیبێژی كورد ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تێیدا سروودی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌ی ره‌قیب) ده‌ڵێته‌وه.
ده‌شنێ سروودی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌ی ره‌قیب) ده‌ڵێته‌وه، كلیپه‌كه‌شی به ناوی (ئه‌ی ره‌قیب)ه، یوسف له‌شكری كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه، به گوتنه‌وه‌ی ئه‌و سرووده‌ش ده‌شنێ پشتیوانیی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه.
شایانی باسه سروودی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌ی ره‌قیب)، له لایه‌ن پارێزه‌ر یونس ڕه‌ئووف ناسراو به (دڵدار) شاعیری كورد له ساڵی 1940 دانراوه، ئێستاش سروودی (ئه‌ی ره‌قیب) سروودی فه‌رمیی هه‌رێمی كوردستانه، له ساڵی 1946یشدا سروودی كۆماری كوردستان بووه.
كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.