Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 11:30

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاهه‌نگ بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گێڕێت

پشتگیری ته‌واو له‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، پشتگیری ته‌واو له‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی  كوردستان ده‌كات و كه‌رنه‌ڤاڵێكیش بۆ سه‌ربه‌خۆیی سازده‌كه‌ن.

دوی ئه‌وه‌ی مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ركردو  تیایدا ڕایگه‌یاند: حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، پشتگیری ته‌واو له‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی  كوردستان ده‌كات.

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پشتگیریه‌شدا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 21/9/2017  كاتژمێر 5 ی ئێواره‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ سازدانی كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌یان له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی دیموكرات له‌ جێژنیكان .

 

كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.