Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:25

په‌رله‌مان و حکومه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ کۆده‌بنه‌وه‌

كاتێك بۆ په‌سه‌ندكردنی سیستمێكی نوێی مووچه‌ دیاری ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت كردنی مووچه‌ كۆده‌بنه‌وه‌و كاتێكیش بۆ په‌سه‌ندكردنی سیستمێكی نوێی مووچه‌ دیاری ده‌كه‌ن.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت، پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت كردنی مووچه‌ گه‌نگه‌شه‌ ده‌كرێت.

هه‌رله‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان و حكومه‌تدا، كاتی دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت كردنی مووچه‌ و په‌سه‌ندكردنی سیستمێكی نوێی مووچه‌ دیاری ده‌كرێت.

 

كوردستان تیڤی: ئا/ رزگارتاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.