ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌عات 30:3ی دوای نیوه‌رۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی، كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ساز به‌رێوه ده‌چێت.
وابڕیاره له كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری بكات و ووتارێكیش بۆ خه‌ڵكی سلێمانی بدات .
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی شاری سلێمانی له هه‌موو رووێكه‌وه ئاماده‌سازییه‌كی زۆری بۆ كراوه و یه‌كێك ده‌بێت له كه‌رنه‌ڤاڵه هه‌ره گه‌وره‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی وه‌ك ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی كوردستان دیاریكرد. خه‌ڵكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌نگی خۆیان به به‌ڵێ دووپات ده‌كه‌نه‌وه .
كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.