Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:19

بڕیاری لابردنی پارێزگاری که‌رکووک ره‌تکرایه‌وه‌

تەنها ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت پارێزگار بگۆرێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێت، پارێزگاری كه‌ركوك له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردراوه‌ و هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت بیگۆڕێت.

رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ لابردنی پارێزگاری كه‌ركووك، سیاسییه‌ نه‌ك یاسایی ، ئه‌مڕۆش به‌ كۆی ده‌نگ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گوتیشی: پارێزگاری شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردراوه‌ و هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت بیگۆڕێت.

 

 

كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.