بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌نجام نه‌دانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ش حزب و لایه‌نی سیاسی، له به‌رده‌م نووسینگه‌ی سلێمانی-ی په‌رله‌مانی عێراق گردبونهوهكهیان ئه‌نجامدا.
له گردبونه‌وه‌كه، یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی سلێمانی-ی په‌رله‌مانی عێراق كرا.
له یاداشتی نارهزایهتییهكهدا هاتووه: ئێمه ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و به دژی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌زانین، هه‌روه‌ها به بڕیارێكی داده‌نێین كه هانی حكوومه‌تی عێراق ده‌دات بۆ گه‌رمكردنی ئاگری شه‌ڕی قه‌ومی و نائارامی له عێراقدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی یاداشته‌كه‌دا هاتووه ، به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشێلكاریانه په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر هه‌موو رێگایه‌كی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری و سیاسی و په‌رله‌مانی و نێوده‌وڵه‌تی، بۆ شكستپێدانی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ر هه‌وڵێكی حكومه‌تی عێراق كه بیه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان بكاته‌وه ژێرده‌سته و پاشكۆی ده‌وڵه‌تی عێراق.
كوردستان تیڤی : ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.