وه‌ك یه‌كه‌م وێستگه ئه‌مڕۆ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به فه‌رمى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانى له شارى كه‌ركوك راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركوك و سه‌لاح ده‌لۆ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و هه‌زاران كه‌س له ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى شارى كه‌ركوك به فه‌رمى له لایه‌ن یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌كردن بۆ ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان راگه‌یه‌ندرا.
له وته‌یه‌كدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ" داواى له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى شارى كه‌ركوك كرد كه به‌شدارى له ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بكه‌ن و به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ى ئه‌و بڕیارانه‌ى به‌غداى كرد كه ده‌رحه‌ق به دكتۆر نه‌جمه‌ددین كه‌ریم ده‌ركراوه به بێ به‌ها وه‌سفى كردن وه به بڕیارى سیاسى دوور له یاسا و ده‌ستورى ناساندن.
له‌هه‌مان بۆنه‌دا دكتۆر نه‌جمه‌ددین كه‌ریم وه‌ك پارێزگارى كه‌ركوك هه‌ریه‌كه به زمانه‌كانى كوردى و عه‌ره‌بى و توركمانى داواى له هاووڵاتیانى پارێزگاى كه‌ركوك كرد وه‌ك برا له 25/9 ده‌ست له‌ناوده‌ست به‌ره‌و سندوقه‌كانى ده‌نگدان بچن و به به‌ڵێ ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بده‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.