گۆرانیبێژ هاوتا ئه‌سعه‌د به سروودێكی به‌ناوی "به‌ره‌و ریفراندۆم" پشتیوانی له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، كه‌له تێكستی سادق ره‌واندزی و ئاوازی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی.
كاری موزیكی سرووده‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی میوزیكژه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزی و هێمن حوسێن ئه‌نجامدراوه.
ڤیدیۆكلیپه‌كه به هاوكاری كۆمپانیای بابیلۆن میدیا و كه‌ناڵی كۆره‌ك تیڤی به‌رهه‌مهاتووه و مه‌ریوان ئه‌حمه‌د كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.