دوای دابڕانی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له كاری هونه‌ری گۆرانیبێژی ناسراوی كورد زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا بڕیاریدا كۆتایی به‌م دووریه بێنێت كه نێوان خۆیی و هونه‌ردا هه‌یه.
موڕاد سهكهریاڵ یه‌كێكه له میوزیكژهنهكانی زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا و به ڕه‌گه‌ز توركه ، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی خۆی و زه‌كه‌ریای داناوه و ده‌ڵێت: به‌و نزیكانه ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه .
جێی باسه زه‌كه‌ریا خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه ، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خه‌ڵكی كوردستان شانازی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده یه‌كێك بووه شكستی به گۆرانی عه‌ره‌بی و توركی هێناوه له كوردستان به تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.