Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 03:45

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخى عێراقیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵی.

به‌يانيى ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئایار، لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی سیاسیی وڵات، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێى فيدراڵى، سه‌ردان و ديداره‌كانى  نێچيرڤان بارزانى له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ عێراقييه‌كان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵى كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتييان بێت و بتوانێت ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كان ببێته‌وه‌ و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێت.

باڵیۆزی بەریتانیا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندە بە بەردەوامیی پشتگیریکردنیان. لاى خۆيه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەریتانیای له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.