Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 13:06

سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لعەزم کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

هەر لە درێژەی کارنامەکەیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ موسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لعەزم، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت دوای ڕاسپاردنی سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و لێکگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها جەخت لە ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرایەوە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

له‌ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا پەیوەندیی هاوسەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان باس كرا. تيايدا جەخت لە هاریکاریی نێوانيان كرايه‌وه‌ لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.