Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:25

هاتوچۆ لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی بووەوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کەم هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بەرەو وڵاتی تورکیا ڕاگیرابوو، ئێستا ڕەوشەکە ئاسایی بووەتەوە و ڕێگە بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.

کامی کەمال، گوتەبێژی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "بەهۆی بارینی بەفر لە هەندێک شەقام و ڕێگاکانی ناوچەکانی تورکیا، بۆ ماوەیەکی کەم ڕێگەی چوونی ئۆتۆمبێلە گەشتیارییەکان و بارهەڵگران لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو تورکیا ڕاگیرابوو."

گوتەبێژی دەروازەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا جارێکی دیکە ڕێگەکان کراونەتەوە و ڕەوشی هاتوچۆ بەرەبەرە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.