سی و حەوت ڕێکخراوی مرۆیی ڕووبەڕووی هەڕەشەی قەدەغەکردنی چالاکیی بوونه‌ته‌وه لە كه‌رتی غه‌ززه لە به‌یانی ڕۆژی پێنجشەممەوە تا كاتێكی نادیار .
ئه‌م بڕیار‌و هەنگاوه‌ی ئیسرائیل بووەتە هۆی نیگه‌رانی تووندی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا شەرمەزارییان كردووه.
ای خۆیه‌وه گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری ڕەوەند و بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکەگەرایی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئەم ئامارەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستکردەوە، هەروەها لیستی ئەو ڕێکخراوە ناحکوومیانەی بڵاوکردەوە کە بڕیارەکە دەیگرێتەوە.
ئەم ڕێکخراوانە رۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌بینن له خزمه‌تكردن به كه‌رتی غه‌ززه وه‌كو، پزیشکانی بێ سنوور، ئەنجوومەنی پەنابەرانی نەرویج، چاودێری ته‌ندروستی، دیدگای جیهانی و ئۆکسفام.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو لەڕووی تیۆریەوە ئەم ڕێکخراوانە دەیانتوانی ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، بەڵام بۆ ماوەی دە مانگ هیچیان نەکرد تا گه‌یشت به‌و بریاره‌ی كه ئه‌مڕۆ ئیسرائیل ده‌ریكرد.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه هات كه گوایه زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و رێكخراوه جیهانییانه كار ده‌كه‌ن له كه‌رتی غه‌ززه هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینین و سه‌ر به حه‌ماسن.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.