بەگوێرەی دوایین زانیارییەكان، بەهۆی ئەو ئاگرەی دوێنێ چوارشەممە لە چەند باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە هۆنگ كۆنگ كەوتەوە، 75 كەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا كارمەندی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە هەیە.
سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ئاگر لە چەند باڵەخانەیەكی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی (ونگ فووك كورت) لە هۆنگ كۆنگ كەوتەوە.
دوایین زانیارییەكان سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەكان ئەوەیە كە لە ئەنجامی ئاگرەكەدا 75 كەس گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان كارمەندی تیمەكانی ئاگركوژێنەوەیە.
ژمارەی بریندارەكانیش بریتین لە 76 بریندار كە دۆخی تەندروستی بەشێكیان مەترسیدارە.
هێزەكانی پۆلیسی هۆنگ كۆنگ سێ كەسیان بە تۆمەتی كەوتنەوەی ئاگرەكان دەستگیركردووە.
ڤیدیۆ: دیمەنی كەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەكاندا:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.