Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:57

دۆناڵد ترەمپ: نزیكبووینەتەوە لە رێككەوتن بۆ كۆتاییهێنانی بە جەنگی رووسیا و ئۆكراینا

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە بەتەواوی نزیكبوونەتەوە لە رێككەوتن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە لە وتەیەكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: تاڕادەیەكی زۆر نزیكبووینەتەوە لە رێككەوتن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا.

گوتیشی: راستییەكەی رێككەوتنی كۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆكراینا ئاسان نییە، پێشتریش چەند جارێكی دیكە ئەمەم گوتووە.

ئەمریكا چەند رۆژێك پێش ئێستا پلانێكی نوێی بۆ راگرتنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا راگەیاندبوو، پلانەكە لە 28 خاڵ پێكهاتبوو، بەگوێرەی پلانەكە دەبوو ئۆكڕاینا سازش و چاوپۆشی لەسەر بەشێكی زۆری خاكی وڵاتەكەی بكات بەتایەت لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئۆكراینا بۆ ئەوەی لە داهاتوودا نەبنە شوێنی مەترسی بۆ سەر رووسیا.

رۆژی یەكەشەممەی رابردوو لە میانەی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و ئەوروپا و ئۆكڕاینا لە جنێف، پلانە ئاشتییەكە بۆ 19 خاڵ كەمكرایەوە و تێیدا ئاسانكاری زیاتر پێشكەش بە ئۆكراینا كرا.

بەشێك لە خاڵەكانی پلانەكە بریتین لە، دەستبەردابوونی ئۆكراینا لە خەونی چوونە نێو هاوپەیمانی ناتۆ، كەمكردنەوەی سوپای ئۆكراینا بۆ 600 هەزار سەرباز، رادەستكردنی تەواوی ناوچەكانی سنووری دۆنباس بۆ رووسیا، دوای ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە دەبێت ئۆكراینا لە ماوەی 100 رۆژدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات و چەند خاڵێكی تریش.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لای خۆیەوە رووسیاش رازی بووە لەسەر خاڵەكانی ئەو پلانەی ئەمریكا بۆ ئاشتی دایناوە، ئەوەی ماوە تەنیا هەندێك وردەكارییە لەنێوان ترەمپ و پووتین و زیلینسكی بۆ ئەوەی بەفەرمی رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.