Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:20

بەرازیل پێشوازی لە کەمکردنەوەی گومرگەکانی ترەمپ دەکات

کوردستان TV
100%

پێناسە گومرگییەکان لەسەر بەرازیل بە رێژەی 10٪ کەمی کردووە و بەرازیل داوەی دابەزاندنی زیاتر دەکات و دەڵێت، ئێمە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی قاوەین و دەبێت باجەکەی کەم بکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە حکوومەتی بەرازیل ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی گومرگ لەسەر هەندێک بەرهەم وەک قاوە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، "هەنگاوێکە دروستە"، و هیوای خواست لە دانوستانەکانی بەردەوامدا دەستکەوتی زیاتر بەدەست بهێنن.

سەرەڕای ئەوەی ترەمپ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: "گومرگ لەسەر هەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی بە ڕێژەی 10% کەم دەکاتەوە کە لە مانگی نیسانەوە کاری پێدەکرێت، بەڵام بەرازیل هێشتا ڕووبەڕووی گومرگی سزایی بە ڕێژەی 40% دەبێتەوە کە واشنتۆن لەسەر بەشێکی زۆری هەناردەکانی بۆ ئەمریکا سەپاندووە.

لە ئێستادا باج بە ڕێژەی 40% لەسەر قاوە و گۆشتی مانگا دەسەپێنرێت، دوای ئەوەی لە مانگی ئابەوە 50% بوو. بەرازیل گەورەترین بەرهەمهێنەر و هەناردەکارە بۆ ئەم دوو بەرهەمە لە جیهاندا.

ترەمپ گومرگی 40%ی وەک وەڵامێک بۆ دادگاییکردنی جایر بۆڵسۆنارۆ، سەرۆکی پێشووی بەرازیل و هاوپەیمانی سیاسیی خۆی سەپاند.

بۆڵسۆنارۆ لە مانگی ئەیلوولدا سزای 27 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بە تۆمەتی ئەنجامدانی هەوڵی کودەتا.

جیرالدو ئەلکیمین، جێگری سەرۆکی بەرازیل، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە برازیلیا ڕۆژی شەممە گوتی: "بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی زیاتر." و ئاماژەی بەوەدا "مانەوەی ڕێژەی 40% بۆ قاوە لۆژیکی نییە، چونکە بەرازیل سەرچاوەی سەرەکییە بەرهەمهێنانی."

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.