Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 15:55

تره‌مپ داوای سه‌رژمێری گشتیی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات به‌بێ خۆتۆماركردنی كۆچبه‌ران

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا فەرمانی بە بەرپرسانی وڵاتەکەی کردووه‌ کە خۆیان بۆ سەرژمێرییەکی نوێ ئامادە بکەن کە کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە لەخۆ نه‌گرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆشکی سپی فشار دەخاتە سەر ئەو ویلایەتانەی کە لەژێر دەسەڵاتی کۆمارییەکاندایە بۆ ئەوەی نه‌خشه‌ی هەڵبژاردنەکانی  خولی داهاتوو  لەبارتر بکێشن.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2025، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ترەمپ داوای کردووه‌ سەرژمێرییەکی نوێ و زۆر ورد لەسەر بنەمای راستی و دروستی ئامارە نوێیەکان بكرێت، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی  داهاتوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه‌: خەڵکی وڵاتەکەمان بە شێوەیەکی نایاسایی لە سەرژمێریدا هەژمار ناکرێن ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ی خه‌ڵكی ره‌سه‌ن له‌ كۆچبه‌ران جیابكرێته‌وه‌.  

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لە ساڵی 1790ەوە دەستووری ئەمه‌ریکا داوا دەکات هەر 10 ساڵ جارێک سەرژمێریی بکرێت و کۆی ژمارەی دانیشتوان لە هەر ویلایەتێکدا هەژمار بکرێت، جگه‌ له‌وه‌ ئەوانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لەو وڵاتە نیشتەجێن واته‌ كۆچبه‌رن جیابكرێنه‌وه‌.

بڕیارە سەرژمێری داهاتووی ئه‌مه‌ریكا لە ساڵی 2030 ئەنجام بدرێت و لە ئێستاوە ئامادەکارییەکان بۆ ئەم کارە گەورەیە لە ئارادایە.

هاوكات ، ترەمپ روونی نەکردووه‌ته‌وه‌ کە ئایا مەبەست لەو سەرژمێرییەی کە بە شێوەیەکی رێکوپێک ئەنجام بدرێت سه‌رژمێری ساڵی 2030 یه‌، یان سەرژمێرییەکی جیا بێ و به‌ر له‌و به‌رواره‌ و پێش هه‌ڵبژاردنی  خولی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا  ئه‌نجام بدرێت.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.