شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات، بەهۆی ئەم شەپۆڵە گەرمییەی چەند رۆژێكە عێراقی گرتۆتەوە، پلەی گەرمی لەسەر زەوی لە هەندێك شوێن گەیشتۆتە 63 پلەی سیلیزی.
سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراقی رایدەگەیەنێت: لە رۆژانی رابردوو پلەی گەرمی لەسەر زەوی نەك لە هەوادا، لە چەند ناوچەیەكی عێراق گەیشتۆتە 63 پلەی سیلیزی.
هەروەها رایدەگەیەنێت: پلەكانی گەرما لە شەوانیشدا هەر بەرزن، بەرزترین پلەی گەرمی لە شەودا لە بەسڕە تۆماركراوە كە 52 پلەی سیلیزی بووە.
ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆڵێكی گەرمی بەتین تەواوی عێراقی گرتۆتەوە و پێشبینی دەكرێ تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو پلەكانی گەرما هەر بە بەرزی بمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.