دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا ماوه‌ی 10 یان 20 ڕۆژ دەداتە ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکڕاینا، ئەمە دوای ئه‌وه‌ی پێشتر وادەی 50 رۆژی دیاری كردبوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی ته‌مووز، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە شاری تێرنبێری پایتەختی سکۆتلەندا بە رۆژنامەنووسانی گوت: لە ئەمڕۆوە وادەی نوێ دیاری دەكەم کە نزیکەی 10 بۆ 20 رۆژە بۆ پووتین تا كۆتایی به شه‌ڕی ئۆكڕاینا بهێنێت.
تره‌مپ راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوانی هیچ سوودێک نییە، ئێمە هیچ پێشکەوتنێک نابینین کە بەدیبێت له دانوستانی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕاینا.
تره‌مپ له قسه‌كانیشیدا كه ئاراسته‌ی پووتینی كرد گوتی: مانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه به‌مشێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه و داواكارم له‌و ماوه‌یه‌دا كه دیاریم كردووه، پووتین كۆتایی به جه‌نگی سێ ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكڕاینا بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.