حەماس بە شێوەیەکی فەرمی دوایین پێشنیازی ئیسرائیلی بۆ ئاگربەست رەتکردەوە کە رایگەیاندبوو ئامادەیە بە خێرایی دەست بە دانوستان بکات بۆ ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانی لای حەماس لە بەرامبەر ئازادکردنی هەموو زیندانە فەلەستینییەکان.
رۆژی هەینی 18ـی نیسانی 2025 خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حەماس لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند؛ "ئێمە ئەو رێککەوتنە بچووکانەی تەنیا لە خزمەتی ئامانجەکانی ناتەنهاوودان، رەتدەکەینەوە".
لە ئێستادا 59 بارمتەی ئیسرائیلی لای حەماس ماون بەگوێرەی هەواڵگری ئیسرائیل رەنگە 24 لەو بارمتانە زیندوو بن، ئیسرائیل سەرەتای ئەم هەفتەیە ئیسرائیل داوای لە حەماس کرد لە بەرامبەر ئازادکردنی 10 بارمتە، 45 زیندانیی فەلەستینی ئازاد دەکات.
خەلیل ئەلحەیە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە راگەیەنراوی حەماس دەخوێنێتەوە، گوتی؛ "ناتەنیاهو و حکومەتەکەی بۆ ئامانجە سیاسییەکانیان سوود لە رێککەوتنی لاوەکی لەگەڵ ئێمە دەبینن، ئەو ئامانجانە لەسەر بنەمای درێژەدان بە شەڕ، برسێتی و لەناوچوون بنیاتنراون".
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حەماس دەڵێت ئەوان ئامادەن راستەوخۆ بچنە دانوستانێکەوە کە ئامانج لێی ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و ژمارەیەکی دیاریکراو لە زیندانیانی فەلەستینی بێت و کۆتایی بە شەڕ بهێنێت". تاوەکو ئێستا ئیسرائیل کاردانەوەی لە بەرامبەر ئەو راگەیەنراوەی حەماس پێشان نەداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.