ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی نیسانی 2025 له سنووری قه‌زای سیده‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌هۆی گه‌ڕان به‌دوای گژوگیای به‌هاره سێ كه‌س كه هاوڵاتی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ن بریندار بوون .
بەپێی زانیاریەکانی کوردستان تیڤی، بریندارەکان پیاوێک و ئافرەتێک و منداڵێکن
هەرسێکیان دانیشتوی گوندی خۆرانی سنوری دەشتی هێرتی سەربەقەزای سیدەکانن و دوای وه‌رگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە فریاکەوتنی سیدەکان ئێستا ڕاوانەی نەخۆشخانەی سۆران کراون تا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییان بۆ بكرێت .
به پێی دواداچوونی كوردستانی تیڤی ، ناوی برینداره‌كان بریتین له گوڵناز مغدید خدر تەمەن 35 ساڵ ژنی مالەوەیه كه بە سەختی بریندار بووە، ئه‌له‌ند تحسین مغدید تەمەنی 17 ساڵه و قوتابییە ،سه‌ركه‌وت سه‌فه‌ر ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ كه ئه‌ویش قوتابییه و سه‌رجه‌مییان خه‌ڵكی گوندی خۆرانن .
به‌هۆی به‌زاندنی سنووره‌كانی ته‌لبه‌ند كردن و ئاگادار كردنه‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه گومانی مینی لی ده‌كرێت له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به‌رده‌وام گوێبیستی ڕووداو و كاره‌ساتی به‌ركه‌وتنی مین ده‌بین، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گوێ نه‌دانی خه‌ڵك به ڕێنماییه‌كان و پاكنه‌بوونه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچه شاخاوییانه له مین كه هی سه‌رده‌می ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عسن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.