Erbil 14°C پێنجشەممە 17 نیسان 09:31

ڤیدیۆ.. تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە كە خۆی هەڵدابووە نێو رووباری زێی گەورە

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی ئەو گەنجە تەمەن 20 ساڵییە دۆزرایەوە كە هەوتەیەك بەر لە ئێستا لەنێو رووباری زێی گەورە لە شارۆچكەی خەبات خنكابوو.

سەرچاوەیەك لە بەرگریی شارستانی خەبات بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: لەلایەن تیمی ژێرئاوی خەباتەوە توانرا تەرمی (رەیان عوسمان عەلی) لە نزیك گوندی زەنگەل بدۆزرێتەوە.

راشیگەیاند: تەرمی ئەو گەنجە تەمەن 20 ساڵییە كەمێك پێش ئێستا لەنێو رووبار دەرهێنرا و رەوانەی پزیشكی دادی شاری هەولێر كرا.

رەیان عوسمان عەلی رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو خۆی هەڵدابووە نێو ئاوی رووباری زێی گەورە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدابوو.

رەیانی تەمەن 20 ساڵان دانیشتووی شارۆچكەی خەبات بوو، تا ئێستا بە دروستی هۆكاری خۆهەڵدانی بۆ نێو رووباری زێی گەورە ئاشكرا نەبووە.

خەبات / سالار نامیق

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.