Erbil 20°C سێشەممە 18 ئازار 08:22

شوێنەوارناسان کۆنترین بەردبووی ڕووخساری باپیرەیەکی مرۆڤ لە ڕۆژئاوای ئەوروپا ده‌دۆزنه‌وه‌

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (150 وشە)
100%

دوای ئه‌وه‌ی كۆمەڵێک بەردبووی کۆنتر لە باوباپیرانی سەرەتایی مرۆڤ له‌ جۆرجیا دۆزرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ت، ئه‌مه‌ دووه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئەورووپا و ئاسیا.

ئاژانسی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) له‌ زاری تیمی شوێنه‌وارناسانی تایبه‌ت به‌ دۆزینه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ ، كۆمه‌ڵه‌ به‌ردبووه‌كه‌ كه به‌شێك له‌ رووخساری مرۆڤی كۆن پیشان ده‌ده‌ن تەمەنیان بە یەک ملیۆن و 800 هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت .

ریک پۆتس، بەڕێوەبەری پرۆگرامی سەرچاوە مرۆییەکانی سمیسۆنیانی رایگه‌یاندووه‌، بەردبووی ئیسپانی یەکەم بەڵگەیە کە بە ڕوونی دەریدەخات باوباپیرانی مرۆڤ گەشتیان بۆ ئەورووپا كردووه‌ لەو سه‌رده‌مه‌دا .

بەڕێوەبەری پرۆگرامی سەرچاوە مرۆییەکانی سمیسۆنیانی له‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،هێشتا بەڵگە نییە کە زووترین هاتنی خەڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بۆ ماوەیەکی زۆر لەو ڕێگه‌یه‌ به‌رده‌وام بووه‌ یاخود نا ، به‌ڵام ریك پۆتس کە هیچ ڕۆڵێکی لە توێژینەوەکەدا نەبووە به‌ڵام به‌ پێشبینی و شاره‌زایی خۆی رایگه‌یاندووه‌ ، ڕەنگە له‌ ئه‌نجامی ڕۆیشتن گه‌یشتبن به‌ شوێنێکی نوێ و له‌وێ وه‌ستا بن دواتر مردبن به‌هۆی برسییه‌تی یان دۆخی كه‌شوهه‌وا له‌و سه‌رده‌مه‌دا .

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.