گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران رایگه‌یاند ، ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڕووی وڵاتی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا ،ئه‌ڵمانیا ،به‌ریتانیا داناخه‌ین بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان له‌باره‌ی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانمان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3-3-2025 ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاند ، گفتوگۆكان له‌باره‌ی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه به بنبه‌ست ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپا درێژه به گفتوگۆكان ده‌ده‌ین .
له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئیران به‌قائی له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند ، به‌دڵنیایی دۆسته‌كانمان له رووسیا هیچ كارێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێمه ناكه‌ن ،هیچ رێككه‌وتنێك ئاكامی نابێت به‌بێ واژۆی ئێران .
ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو . ئاساییه وڵاتانی نێوه‌ندگیر بێنه ناو دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌نیازی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ،ئه‌وه هه‌وڵێكی باشه كه ئیمارات به‌و كاره هه‌ڵبستێ یان هه‌ر وڵاتێكی تر .
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ل توركیا به‌قائی راشیگه‌یاند، به‌لای ئێمه پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له كاره له‌پیشینه‌كانمانه ، توركیا هه‌م دراوسێیه هه‌م په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی مێژوویی و كلتووری و سیاسی و بازرگانی له‌نێونماندا هه‌یه ،بۆیه ده‌توانین زۆر كاری هاوبه‌ش بكه‌ین له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگانه‌ی رۆژ كه دێنه پێش له‌نێوانمان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.