Erbil 19°C دووشەممە 07 نیسان 23:36

سبەی لە ئیدارەی گەرمیانیش كرایە پشوو

کوردستان TV
100%

ئیدارەی گەرمیان سبەی دووشەممەی كردە پشووی فەرمی لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن بەهۆی نالەباری كەشوهەوا و بۆ سەلامەتی گیانی قوتابییان و مامۆستایان.

ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ جەلال شێخ نووری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، بەهۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی بەدووربن لە كه‌مترین مه‌ترسی، بڕیارمان دا سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و نا حکوومی پشووی فەرمی بێت.

بڵاویشی كردەوە: ئەم پشووە قوتابییانی دەرەکی بەرایی (تەمهیدی) پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی و پیشەییەكان ناگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە سبەی دووشەممە تاقیكردنەوەكانی بەراییی پۆلی 12 بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.