ئه‌ندامێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه ، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بڕیاری لێخۆشبوونی عێراق بۆ هاورده‌كردنی گاز‌و كاره‌با له ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و چیتر ڕێگه به عێراق نادرێت پاره‌كانی بچێت بۆ خه‌زێنه‌ی ئێران تا یارمه‌تی هێزه میلیشاكانی پی بدرێت .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 17-2-2025 جۆو ویڵسن ئه‌ندامی باڵای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاندووه ، له داهاتوویه‌كی نزیكدا به بریاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری لێخۆشبوونی عێراق بۆ هاورده‌كردنی گاز‌و كاره‌با له ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و چیتر عێراق ناتوانێت گاز‌و كاره‌با له ئێران بكڕێت ،چیتر ئه‌مه‌ریكا چاوپۆشی له‌مه ناكات .
ئه‌و ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، ئه‌و بریاره له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گرتنه‌به‌ری زۆرترین گوشاره كه دۆناڵد تره‌مپ له ماوه‌ی حكومڕانی داهاتوویدا كاری له‌سه‌ر ده‌كات ،ئه‌ویش بڕینی شاده‌ماری ئابووری ئێرانه له عێراقدا ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك نه‌مێنێت بۆ ماتنه‌وه‌ی هێزه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراقدا .
جۆو ویڵسن له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، ده‌مانه‌وێت عێراق ببێته‌وه خاوه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆی خۆی و ئێران ده‌ستی نه‌بێت له به‌كارهێنانی سیسته‌می دارایی عێراق ، بۆ ئه‌وه‌ش پلان و سیاسه‌تی تایبه‌ت داڕێژراوه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تازه‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.