وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا رایگه‌یاند ، وێرای ده‌رچوونی یاسا تازه‌كان له‌مه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌تی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران له پێنه‌دانی ره‌گه‌زنامه ،ده‌مانه‌وێت سنووره ئاوییه‌كانیش به‌تایبه‌تی نۆكه‌ندی ئینگلیز توند بكه‌نین تا بتوانین ڕێگه له به قاچاغ هاتنی كۆچبه‌رانی نایاسایی بگرین به ڕێگه‌ی ئاوی .
به پێی سه‌رچاوه‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا ،سه‌ره‌ڕای ڕێگرییه توونده‌كان ته‌نیا ئه‌م هه‌فته‌یه 164 كۆچبه‌ر به به‌له‌می بچووك و به ڕێگه‌ی ئاوی هاتوونه‌ته به‌ریتانیا ، حكوومه‌تی به‌ریتانیاش دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ی مه‌ترسی ده‌خه‌نه سه‌ر ژیانیان و ڕێگای مه‌رگ هه‌ڵده‌بژێرن بۆ گه‌یشتن به‌و وڵاته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌گه‌زنامه‌یان پێ‌نادرێت .
كاردانه‌كانی ناوخۆی به‌ریتانیا تا دێت زیاتر ده‌بیت بۆ ئه‌و یاسا تازانه‌ی كۆچبه‌ران كه حكوومه‌تی به‌ریتانیا له ئیستادا ده‌یگرێته به‌ر ، پارتی ئۆپۆزسیۆن و چالاكوانانی مه‌ده‌نی به تووندی دژی ئه‌و بڕیارانه‌ی تایبه‌ت به مافی كۆچبه‌رانن وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن قابیلی جێبه‌جێ كردن نین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.