دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌ڤانان رایگه‌یاند، "داوا لە ئیلۆن مەسک، وەزیری وەزارەتی کارامەیی حکوومەتی ئەمه‌ریکا ده‌كه‌م پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی پێنتاگۆن و وەزارەتی پەروەردەدا بکات
دۆناڵد ترەمپ له‌به‌رده‌م میدیاكان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی ئەو شوێنانەدا ، هەندێک شتی زۆر خراپ دەدۆزیتەوە كه قه‌بوڵكراو نین، گوتیشی، خۆی ئەو شوێنانە دیاری دەکات کە مەسک پێویسته له داهاتوودا پێداچوونەوەیان بۆ بكات به مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان
رۆژی 11ـی ئەم مانگە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان، وەزارەتی کارامەیی حکوومەتی ئەمه‌ریکا داخستنی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی راگه‌یاند
هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجی و داهاته‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه ،به‌تایبه‌تی راگرتنی هاوكارییه داراییه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ وڵاتان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.