میدیاكانی رووسیا و نزیك له كرێملن بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا لە پەرۆشترین سه‌ركرده‌كانی جیهانه كه ده‌یه‌وێت له نزیكترین ده‌رفه‌تدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه ،ئه‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی سیاسی بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكراین و هه‌ڵگرتنی گوشاره‌كان له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه‌ی.
لیۆنید سلوتسكی سەرۆكی لیژنەی كاروباری نێودەوڵەتی لە پەرلەمانی رووسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و ئاژانسی فەرمیی هەواڵەكانی رووسیاش لەو بەرپرسەیان گواستەوە كە هەریەك لە ترەمپ و پوتین بەمنزیكانە كۆ دەبنەوە، لە ماوەی ئەم مانگە یان مانگی ئاداری داهاتوو
لیۆنید سلوتسكی سەرۆكی لیژنەی كاروباری نێودەوڵەتی لە پەرلەمانی رووسیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، دیدارەكە پێویستیی بە ئامادەسازیی رژد هەیە و گەیشتووەتە ئاستێكی پێشكەوتوو، ئەوان باسی چەند پرسێكی گرنگ دەكەن، لەوانە كۆنترۆڵكردنی چەكی ئەتۆمی و نرخی وزە لەجیهاندا و بەڵێنەكانی ترەمپ بۆ كۆتاهێنان بە شەڕی ئۆكراینا، جگه له‌وه باسی چه‌ند پرسێكی گرنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەكەن
میدیاكانی رووسیا ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه ، پێشبینی ده‌كرێت كۆبوونەوەی لووتكەی نێوان ترەمپ و پوتین لە سعوودیە یان لە ئیمارات به‌ڕێوه بچێت، ئەگەرچی هیچ یه‌ك لەو دوو وڵاتە رووسیا و ئەمەریكاش ئه‌و زانیاریه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.