بەگوێرەی ئەو لێكۆڵینەوە سەرەتاییانەی چەند پسپۆڕێك ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە ئەو فڕۆكە ئازەربایجانییەی دوێنێ لە كازاخستان كەوتەخوارەوە، بە مووشەكی رووسی پێكراوە و بەهۆیەوە كەوتۆتە خوارەوە.
دوێنێ چوارشەممە فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان كە 62 سەرنشین و 5 ئەندامی فڕۆكەوانی هەڵگرتبوو كەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە تەنیا 29 لە سەرنشینەكان رزگاریان بوو.
رۆژنامەی (تایمز)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: چەند پسپۆڕێك لێكۆڵینەوەیان لەسەر فڕۆكەكە كردووە و بۆیان دەركەوتووە كە شوێنی مووشەكی پێوە بووە.
دەركەوتووە كە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی رووسیا لە كاتی ئاراستەكردنی دژە مووشەك بۆ درۆنێكی ئۆكڕاینا لە گرۆزنی پایتەختی وڵاتی چیچان، بەر فڕۆكەكە كەوتووە و تێكی شكاندووە.
پێشتر وا بڵاوكرابووەوە، فڕۆكەكە كە دروستكراوی وڵاتی بەڕازیلە، بەهۆی بەركەوتنی بە ڕەوە مەلێكەوە پەروانەكانی لەكاركەوتوون و كەوتۆتە خوارەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە كە فڕۆكەكە لە ئاسمانی گرۆزنی پێكراوە، بەڵام دوای فڕینی چەندان كیلۆمەتری دیكە ئینجا كەتۆتە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.